لڤین
تولای هاتیمنۆ غولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی وەڵامی لێدوانەکەی یەڵماز تونچی وەزیری دادی تورکیای دایەوە سەبارەت بەبانگەوازەکەی ئۆجەلانو وتی “پەیامەکەی ئۆجەلان ڤیدیۆیی دەبێت”.
پاش ئەوەی یەڵماز تونچی، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند “بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بەڤیدیۆیی نابێت، لەبەرئەوەی یاسای تورکیا رێگە بەزیندانیکراو نادات، پەیامی ڤیدیۆیی بڵاوبکاتەوە”، تولای هاتیمنۆ غولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی وەڵامی لێدوانەکەی ناوبراوی دایەوەو وتی “هیوادارین دەسەڵاتی جێبەجێکارو حکومەت وەک وەزیری داد بیر نەکاتەوە”.
وتیشی “بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستماندایە بانگەوازو پەیامەکەی ئۆجەلان بەڤیدیۆیی دەکرێتو پێویستە دەرگاکانی ئەم کارە بەهەر شێوەیەک بێت بکرێتەوە، ئەگەر بەڕاستی بڕیارە پرۆسەیەکی ئاشتی ڕووبدات. ناکرێ لەشوێنێکدا باسی ئاشتی بکرێت کە مشتومڕ لەسەر ئەوە هەبێت کە ئایا ڤیدیۆ دەبێت یان نا، ناتوانرێت باس لەژینگەیەکی تەندروستو دیالۆگ بکرێتو گۆشەگیریی بەردەوام بێت”.