لڤین
عومه‌ر فه‌قێ، بانگخواز دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوو ستایشى سه‌دام حسێن، سه‌رۆكى رژێمى پێشووى به‌عسى رووخاوى كرد، له لایه‌ن دادگاوه بڕیارى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌رچوو، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لەلایەن پۆلیسی هەولێر ده‌ستگیركرا.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، دوای سکاڵایەکی کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال، بەناوی کەسوکارانی ئەنفال، چالاکان و پێنج رێکخراوی جینۆساید، دادگای کەلار بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ عومەر فەقێ دەرکردبوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، پۆلیس ناوبراوى ده‌ستگیركرد به تاوانى پیاهه‌ڵدان به سه‌دام حسێن.
پێشتر عومەر فەقی لە چاوپێکەوتنێکدا ستایشی سەدام حسێنی کردبوو، ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ى نیگه‌رانى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان.