لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

کۆمسیۆن کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان ئاگاداردەکاتەوە

electoral comission

لڤین

ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “کارتی بایۆمەترییەکانتان وەربگرنەوە”.

ئەمڕۆ شەممە 22ی شوباتی 2025، ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، “ئاگاداری سەرجەم کارمەندانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان و کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن دەکەینەوە، لە ئێستادا کارتی بایۆمەترییەکانیان ئامادەیە و دەتوانن وەریبگرنەوە”.

ئاماژەیان بەوەشداوە، “شوێنی وەرگرتنەوەی کارتە بایۆمەترییەکان لە یەکەکانی تۆمارکردنی کۆمسیۆن دەبێت کە لەپێشووتردا کارمەندەکان سەردانیان کردوون و بێجگە لە رۆژانی هەینیی و شەممە و پشووە فەرمییەکان لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە تاوەکو 11ـی پێشنیوەڕۆ دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن”.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، “کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن پێویستە لەکاتی وەرگرتنی پاداشتە داراییەکانییاندا کارتی دەنگدانیان پێبێت و بەمزوانە رادەگەیەندرێت”.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks