لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

دەرهێنەرێكی كورد بۆ ترەمپ: كوردستان بكڕە و بیخەرە سەر ئەمریكا

tramp

لڤین

دەرهێنەری ناسراوی کورد “مانۆ خەلیل” کە چەند ڕۆژێکە بۆ نیشاندانی فیلمەکەی لە ئەمریکایە، بە شەش زمان نامەیەک ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات و پێشنیازی بۆ دەکات، بێت و کوردستان بکڕێت و بیکات بە بەشێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

مانۆ خەلیل، دەرهێنەرێکی بەناوبانگی کوردە و لە سوید نیشتەجێیە. لە ئێستادا بۆ بەشداری کردن و نیشاندانی فیلمەکەی “جیران” لە ئەمریکایە و بە هەر شەش زمانی: (ئینگلیزی، ئەڵمانی، سلۆڤاکی، یۆنانی، کوردی، عەرەبی) نامەیەکی بۆ ترەمپ نووسیوە و تیایدا داوادەکات، بێت کوردستان بکڕێت و بیخاتە سەر ئەمریکا.

لە نامەكەیدا نووسیویەتی: بۆ نایەیت کوردستان بکڕیت؟ خاکەکەمان دەوڵەمەندە بە سەرچاوە: نەوت، مەڕمەڕ، کانزا بەنرخەکان، بەرهەمی کشتوکاڵی کە بەشی نیوەی جیهانە، شتگەلی نایاب.

تۆ ئەمریکات گەورەتر و بەهێزتر کرد، وڵاتەکەت لەبری 50 کرد بە 51 ویلایەت، ئێمەی کورد لە داعش و پاشماوەکانی سەدام و خومەینی و ئیخوانەکان ڕزگارمان دەبوو.

من باوەڕم وایە و دڵنیام کە ٤٥ ملیۆن کورد بە پێشنیازەکەم ڕازی دەبن. ڕای ئێوە چییە؟”

مانۆ خەلیل، لە زانکۆی دیمەشق مێژوو و یاسای خوێندووە و لە ساڵی 1987 بۆ خوێندن و دەرهێنانی فیلم ڕووی لە چیکۆسلۆڤاکیا کردووە. لە نێوان ساڵانی 1990 بۆ 1995 وەک دەرهێنەر لە کۆمپانیای چیکۆسلۆڤاکیا و دواتر لە تەلەفزیۆنی سلۆڤاکیا کاری کردووە و خاوەنی چەندین خەڵات و فیلمە کە لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا نمایشکراوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks