لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

لە ئەمشەوەوە شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بەفر x x

لڤین

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی رایگەیاند، بەهۆی كاریگەریی ناوچەیەكی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و تۆپەڵە هەوایەكی ساردەوە لە شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەمەوە تاوەكو شەوی هەینی لەسەر شەممە هەندێك كات ئەگەری بارانبارینی كەم هەیە و لە زنجیرە چیاكانیش بەفر دەبارێت ئەوانەی زیاتر لە 1200 مەتر بەررزترن.

راشیگەیاند، ئەم شەپۆلە لە ناوچەكانی گەرمیان لاواز دەبێت لە نێوان ( 1 تا 4 ملم دەبێت ) لەسەرەوەی چیاكانی بەمۆ، خۆشك، زمناكۆ، زەردە، سەگرمە و قەرەداغ ئەگەری نێوان ( 1 تا 3 ) سانتیمەتر بەفر هەیە بەتایبەت رۆژی هەینی.
دەشڵێت، “لە ناوچە كوێستانییەكان ئەگەری نێوان 8 تا 15 ملم باران هەیە و لە زنجیرە چیاكانیش ئەگەری نێوان، 5 تا 15 سانتیمەتر بەفر هەیە”.
لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks