Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

توركیا بۆردومانی ماڵێكی مەدەنی لە كۆبانێ كردو ژن و مێردێك شەهیدبون

aa ecc ee bda

لڤین

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، توركیا لەڕێگەی درۆنەوە بۆردومانی ماڵێكی مەدەنی لەنێو شاری كۆبانێ كرد و لە ئاكامدا ژن و مێردێك گیانیان لەدەستدا.

بەپێی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان، ئەو ژن و مێردەی شەهیدبون ناویان ئازاد عەلی محەمەد و ناریمان سلێمان بوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە هەسەدە بەردەوام رایگەیاندوە كە توركیا لە هێرشەكانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی رۆژئاوای كوردستان هاوڵاتیانی مەدەنی و شوێنە خزمەتگوزارییەكان و ژێرخانی ناوچەكە دەكاتە ئامانج و داوای هەڵوێستی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی كردوە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا هەسەدە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا كە لەماوەی 30 رۆژی رابردودا بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكان و تۆپبارانەكانی توركیاوە بۆ سەر ناوچەكانی زركان، عەین عیسا، سێرین و بەنداوی تشرین 40 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بون و زیاتر لە 270 هاوڵاتی مەدەنی دیكەش بەهۆی ئەو هێرشانەوە برینداربون.

لڤین پرێس
Scroll to Top