Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

هەڤاڵ ئەبوبەكر: داوا لە هەمو موچەخۆران دەكەین پشتیوانی لە مانگرتوە جوامێرەكان بكەن

aef bb c afd eeee

لڤین

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، ئەمشەو چوارشەممە، خێمەی مامۆستایانی مانگرتوی لە شارەكە بەسەركردەوەو رایگەیاند، داوا لە هەمو موچەخۆران دەكەین، پشتیوانی لە مانگرتەوە جوامێرەكان بكەن و پۆلەكانی خوێندن و شوێنی كارەكانیان پەك نەخەن.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێكدا رایگەیاند، ئەمشەو چوارشەممە، مامۆستایانی مانگرتوی بەسەركردۆتەوەو “پشتیوانیی خۆمانمان بۆ داوا ڕەواکانیان دوپاتکردەوە.”

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر وتوشیەتی”داوامان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی فیدراڵ و پەرلەمانی کوردستان و هەردو حکومەتی فیدراڵیی و هەرێمی کوردستان و هەردو وەزارەتی دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان کرد، کێشەی موچەو بوجەو شایستە داراییەکان لە سەر بنەمای دەستورو دوا بڕیاری دادگای فیدراڵیی چارەسەر بکەن.”

پارێزگاری سلێمانی وتوشیەتی”داوامان لە هەمو موچەخۆرانکرد پشتیوانیی مانگرتوە جوامێرەکان بکەن و پۆلەکانی خوێندن و شوێنی کارەکانیان پەک نەخەن، بۆ ئەوەی نەوەیەکی هۆشیارو تیوارو خزمەتگوزاری دادگەر بۆ ئێستاو ئایندەی وڵاتەکەمان و بۆ جێگرەوەی ئەوانەی ئەم دۆخەیان بەسەر هەموماندا هێناوە؛ پەروەردە بکەن.”

لڤین پرێس
Scroll to Top