لڤین
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی رایگەیاند، تاوەكو هەفتەیەكی دیكە ئەم كەشە وشكە بەردەوامە و دواتر شەپۆلێكی سەرتاسەریی بارانبارینی باش هەموو ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە لەگەڵ بارینەوەی بەفر لە ناوچە جیاوازەكان.
راشیگەیاند، هەمان ئەو شەپۆلەیە كەپێشبینیمان كردبوو كە لە كۆتاییەكانی مانگی یەك ناوچەكە بگرێتەوە، بەڵام بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە دەكەوێتە سەرەتای مانگی شوباتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەو وشكە سەرمایانەی لە مانگەكانی پێشتر هەبوون لە سەرەتای مانگی شوباتەوە بەرەو كۆتایی دەڕۆن قۆناغی باشبوونەوەی دۆخی دابارین دەستپێدەكاتەوە و لە سەرەتای مانگی شوباتەوە گۆڕانكاریی رووەدات بەزیادبوونەوەی بڕی دابارین و وەرزی بەهارمان باش دەبێت.