لڤین
ئاگر لە باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە پارێزگای دهۆك كەوتەوە و بەهۆیەوە چوار یەكەی نیشتەجێبوونی نێو باڵەخانەكە بە تەواویی سووتان.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ئاگر لە باڵەخانەکە کەوتووەتەوە کە باڵەخانەکە دەکەوێتە نزیك پاركی محەمەد سەعید لە سەنتەری شاری دهۆك و زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن رووداوەکە بەهۆی تەزووی كارەباوە بووە.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، رووداوەكە تەنها زیانی ماددیی هەبووە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستپێكراوە.