لڤین
به گوێرهی داتاكانی ماڵپهری شهفافییهت، داهاتی یەك هەفتەی سنووری پارێزگای سلێمانی لە رۆژی 18-1-2025 تاوەکو 24-1-2025، بڕی 18ملیار و 126 ملیۆن و 788 هەزار و 579 دینار بووە.
ماڵپهری شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی بڕی 18ملیار و 126 ملیۆن و 788 هەزار و 579 دینار بووە، رێژهی 87%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 13%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مەقاصە بووە.
هاووڵاتیان رۆژانە دەتوانن سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەری شەفافییەتەوە بزانن.