لڤین
توێژەرە پزیشكیەكان ڕۆژ بە ڕۆژ زانیاری زۆرتریان دەستدەكەوێت لەسەر كاریگەرییە مەترسیدارەكانی توڕەبون لەسەر تەندروستیی جەستە، بەڵگە زانستییە نوێیەكان دەڵێن: كاتی ھەر ھەڵچون و توڕەبونێك ئەگەری توشبون بە جەڵتە ٨ ھێندەی كاتی ئاساییە.
توێژینەوەكانی پێشووتریش دەریان خستبوو توڕەبوون ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشك و تێكچوونی ڕیتمی لێدانی دڵ زیاتر دەكات.
لەبەر ئەوەی توڕەبون دەبێتە ھۆی زڕاندنی خەو و زۆرخۆری و كەمكردنەوەی كاریگەری ھۆڕمۆنی ئەینسۆلین، ڕێگا بۆ توشبون بە شەكرە خۆشدەكات.
ڕێدفۆرد ویلیامس سەرۆكی بەشی پزیشكیی لە زانكۆی دیوك دەڵێت: توڕەبون بۆ ھەموو بەشەكانی جەستە خراپە،ئەو پزیشكە پێشووتر كتێبێكی لەسەر درووستكردنی ستراتیژێكی تاكەكەسی بۆ ڕێگری لە توڕەبوون نووسیوە.
لە كاتی توڕەبووندا ھۆڕمۆنەكانی ئەدریناڵین و كۆرتیزۆڵ دەڕژێنە نێو خوێن، ئەوەش دەبێتە ھۆی زیاد بوونی لێدانی دڵ و بەرز بوونەوەی فشاری خوێن و ئاستی شەكری خوێن.
توڕەبوونی زۆر بۆ ئەو كەسانە مەترسیدارترە كە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشیوكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن ھەیە، وەكو ئەو كەسانەی یەكێك یان زیاتر لەمانەیان ھەیە: بەرزیی فشاری خوێن، بەرزیی ئاستی چەوریی و زیانمەندی خوێن و جگەرە كێشان.
نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن ھۆكاری یەكەمی مردنن لەم سەردەمەدا.