لڤین
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆران.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی تەواوی مووچەخۆرانی عێراق.
ئاماژەی بەوەش کردووە، داوا لە بەڕێوەبەرایەتی، وەزارەت، پارێزگا و ئەو لایەنانەی پەیوەست نین بە وەزارەتی داراییەوە دەكەن، رێگەپێدراویان بنێرن بۆ تەواوكردنی داواكاریی پارەداركردنی مووچەی فەرمانبەران و ئەندامانیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرەڕای هاتنی پارە لە بەغداوە، هێشتا حکومەتی کاربەڕێکەر خشتەی مووچەی مانگی ١٢ـی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاو نەکردووەتەوە.