Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.2 پلە سلێمانی هەژاند

earthquake

لڤین

بوومەلەرزەیەكی بەهێز سلێمانی هەژاند و بەگوێرەی داتاكانی دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، گوڕەكەی 3.2 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

ئەمڕۆ هەینی 10ـی 1ـی 2025، كاتژمێر 14:40 خولەك، بوومەلەرزەیەكی بەهێز سلێمانی و دەوروبەری هەژاند و هاونیشتمانییان هەستیان بە بەهێزیی بوومەلەرزەكە كرد.

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی بە لڤینی گوت، گوڕی بوومەلەرزەكە 3.2 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و قوڵاییەكەی 12 كیلۆمەتر بووە، چەقی بوومەلەرزەكە لە نزیك ناوچەی بەرزنجە لە رۆژهەڵاتی سلێمانی بووە.

هاوكات، بەگوێرەی زانیارییەكانی دەستەی كەشناسیی عێراق، گوڕی بوومەلەرزەكە 3.2 پلە بووە بە پێوەری رێختەر، قوڵاییەكەی 12 كیلۆمەتر بووە.

لای خۆشیەوە، سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، چەقی بوومەلەرزەكە كەوتووەتە ناوچەی رازیانەی سەربە شارەدێی عەربەت لە رۆژهەڵاتی سلێمانی.

لڤین پرێس
Scroll to Top