Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وەزارەتی ناوخۆ: کامێراکانی سەر سنووری سووریا وێنەکان ڕاستەوخۆ دەگوازنەوە بۆ بەغدا

لڤین

میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، “بە هۆی گەندەڵییەوە زیاتر لە دوو هەزار ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆمان دەرکردووە؛ و 148 تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکانیش سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە.”
ئەمرۆ یەکشەممە، 29ـی 12ـی 2024، میقداد میری وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “سەرجەم کامێراکانی سەر سنووری عێراق-سووریا وێنەکان ڕاستەوخۆ دەگوازنەوە بۆ بەغدا و لە ناوەندەوە چاودێریی دەکرێن.”
ئاماژەی بەوەشداوە، “14 هەزار و 797 دۆسیەی گەندەڵی لەناو ئەفسەرانی ناوخۆ هەبووە، دوو هەزار و 103 ئەفسەر بەهۆی گەندەڵییەوە لە کارەکانیان دەرکراون.”
ئەوەشی خستەڕوو، “83%ـی کردەوە تیرۆریستییەکان لە عێراق کەم بوونەتەوە و ڕێژەی تاوانی مەترسیدار 20% کەم بووەتەوە.”
سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر وتیشی: “662 تۆڕی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرمان هەڵوەشاندووەتەوە و 148 تۆمەتباریش سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە.”
لڤین پرێس
Scroll to Top