لڤین
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران دەستگیركردنی “تیکتۆکچی”یەك ڕادجەگەیەنێت، كە گوایە هاووڵاتیانی بێزار کردووە و لەو تۆرە کۆمەڵایەتیەوە جنێو و قسەی نەشیاوی کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، تیکتۆکچیەکیان لەسنووری قەزای خەلیفان دەستگیرکردووە، کە بووەتە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتیان و ڕۆژانە لەڕێگەی تیکتۆکەوە جنێو و قسەی نەشیاوی بە کەسایەتیەکان و ژنان داوە.
ڕاشیگەیاندووە، لەسەر راسپارەتی پۆلیس و لە رێگای داواکاری گشتیەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کراوەیەوە و لەلایەن پۆلیسی خەلیفانەوە دەستگیر کراوە.
ئاشكراشی كردووە، تیکتۆکچیەکە ناوی ( ا،خ، ا )ـەو ئێستا بە پێی مادەی 2ـی خراپ بەکارێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی ڕاگیراوە.