Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

عەلی حەمەساڵح: سبەی یان دوو سبەی تەمویلی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ دەنێردرێت

bapala

لڤین

سەرۆکی رەوتی هەڵوێست لە بەدواداچونێکدا ئاشکرای دەکات کە سبەی یان دوو سبەی بەغدا مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ تەمویل دەکات، “ئەگەر بەهۆی نەناردنەوەی داهاتی ناوخۆ ڕاینەگرنەوە”.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە “لەدوایەمین سەردانی وەفدی هەرێم و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق. ١٥ی ١٢ بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی (مانگی ١١) و ناردنی (٤٣٠ ملیار) دیناری تەواوکاری درا”.

ئەوەش هاتووە “لەو کۆبونەوەدا، وەفدی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق ڕێککەوتون بەشێک لەداهاتی ناوخۆی (مانگی ٧ و ٨) بنێرن. کە (٨٣ ملیار و ٧٧ ملیار) دینارە بۆ ئەو دوو مانگە”. بەڵام ناوبراو دەڵێت “ئەوە دوو هەفتەیە هیچ بڕێکیان نەناردووە و تا ئەمڕۆش ئامادەنین بینێرن! عێراق وەک کاردانەوە تەمویلکردنی ڕاگرتووە”.

وتیشی “ئەوە (١١) ڕۆژە عێراق (٦٣١ ملیار) دیناری ناردووە بۆ مووچەی (مانگی ١١)”.

بەپێی وتەی عەلی حەمەساڵح بێت؛ وەک بڕیار، بڕیاری (٤٣٠ ملیار) و (٧٦٠ ملیار)ی (مانگی١٢)ەش هەیە، “بڕیارە لە سبەی یان دوو سبەی تەمویل بکەن (ئەگەر بەهۆی نەناردنەوەی داهاتی ناوخۆ ڕاینەگرنەوە)”.

سەرۆکی رەوتی هەڵوێست ئەوەشی خستووەتە روو “دەسەڵاتدارانی هەرێم بێ باکن! نەداهاتی ناوخۆ دەنێرنەوە و نە تەمویلی مووچەی (مانگی ١١) دەکەن! دەڵێن؛ لە فرۆشتنی (١١٠ ملیۆن و ٨٨٠ هەزار) بەرمیل نەوتیش لەم ساڵ، هیچ داهاتێک نییە”.

لڤین پرێس
Scroll to Top