Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

دەم پارتی وادەی ئاشکراکردنی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان رادەگەیەنێت

OIP ()

لڤین

دەم پارتی رایگەیاند، شاندێكی پارتەكەیان سەردانی ئیمڕاڵییان كردووە و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، دیداریان ئەنجامداوە و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بڵاو دەكەنەوە.

ئەمشەو پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی “ئێکس” بۆ رای گشتیی و رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە “شاندێكی پارتەكەمان كە پێكهاتبوون له‌ په‌روین بوڵدان و سیری سورەیا ئۆندەر، ئەمڕۆ سەردانی زیندانی ئیمڕاڵییان كردووە و لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان كۆبوونەیان ئەنجامداوە”.

دەم پارتی رونیشیکردەوە، لە ئێستادا كۆبونەوەكە كۆتاییهاتووە و شاندەكەیان گەڕاونەتەوە و لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا زانیاری و هەڵسەنگاندنەکان سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەیە بۆ رۆژنامەنووسان و رای گشتی بڵاودەكەنەوە.

جێی ئاماژەیە، ده‌م پارتی له‌ ٢٦ـی مانگی رابردوودا داوای له‌ وه‌زاره‌تی دادی توركیا كرد بۆ ئەنجامدانی دیدار‌ له‌گه‌ڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، دوێنێ وەزارەتی داد داواکارییەکەی دەم پارتییان پەسەندکرد و ئەمڕۆ دیدارەکە پێکهات.

لڤین پرێس
Scroll to Top