Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سوودانی: ساڵی داهاتوو لە رۆژی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە فڕۆکەخانەی شارەکە دەکەینەوە

da58f9c3 b7fd 44a7 b549 d42c263a7198

لڤین

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی داهاتوو، لە رۆژی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، فڕۆکەخانەکە دەکەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی 12ـی 2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ  پارێزگای نەینەوا، چووە فڕۆکەخانەی موسڵ و کارەکانی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەکەی بەسەرکردەوە .
بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەکەی، محەممەد شیاع سوودانی بڕیاری دا رۆژی 10ـی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو فڕۆکەخانەکە بکرێتەوە، کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی داگیرکردنی موسڵ، “ئەوەش پەیامێکی ئاڵنگارییە بۆ تیرۆر.”
فڕۆکەخانەی موسڵ لە بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەکان نۆژەن دەکرێتەوە و لە ئێستادا زیاتر لە 80٪ـی کارەکانی دروستکردنی رێڕەوی فڕۆکەخانە و هۆڵەکانی فڕۆکەخانەکە تەواوبووە. سوودانی گوێی لە بەرپرسانی کۆمپانیای جێبەجێکار گرت و بڕیاری دا سەرجەم ئەو ئاستەنگییانە لاببرێت، کە هاتووەتە بەردەم کارەکانیان.
فرۆکەخانەکە لە هەشت مانگی رابردوودا نۆژەنکردنەوەی 80٪ـی تێپەڕاندووە و بەگوێرەی مەرجەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی و کۆمپانیای ئاسمانیی نۆژەن دەکرێتەوە.
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى موسڵ لە ساڵى 1920 دەست بە بونیتنانی کرا و رووبەرەکەى هەزار و 600 دۆنمە، بەڵام لە سەردەمی دەسەڵاتی داعشدا لە موسڵ لە ساڵانی 2014 – 2017، 70٪ـی ئەو فڕۆکەخانەیە وێرانبوو.
لڤین پرێس
Scroll to Top