لڤین
لە شاری ماگدێبۆرگ لە باکووری ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلێک خۆیکرد بەناو بازاڕێکی جەژنی کریسمس و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیانلەدەستدا و نزیکەی 80 کەسی دیکەش برینداربوون.
دەزگای فریاکەوتنی ناوچەکە ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، دۆخی بەشێک لە بریندارەکان سەختە، بەگوێرەی تۆمارە ڤیدیۆییەکانیش ئوتومبێلەکە لەجۆری بی ئێم و رەنگی رەشە و بەخێراییەکی زۆر دەچێتە نێو بازاڕەکەوە و بە درێژایی 400 مەتر خەڵکی شێلاوە.
دوای رووداوەکە پۆلیسی ئەڵمانیا ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی کردووە بە ناو خەڵکدا و بە رەگەز سعودییە.
لەسەر رووداوەکە، ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت، رووداوەکەی شاری ماگدێبۆرگ ترسێکی زۆر لەنێو ئەڵمانیا بڵاودەکاتەوە.
بەرپرسانی ئەڵمانیا بە دووری دەزانن رووداوەکە رووداوێکی ئاسایی بێت و گومان دەکەن هێرشی پلان بۆ دانراو بێت.