لڤین
سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین ئاماژەی بەوە کرد کە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا، مۆسکۆ بە بەکارهێنانی بنکەی حمێمیم چوار هەزار شەڕکەری لایەنگری ئێرانی گواستووەتەوە بۆ تاران.
لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ساڵانەدا کە لە ناوەندی “Gostinıy Dvor” لە مۆسکۆی پایتەختی بەڕەوەچوو، باسی لە دوایین پێشهاتەکانی سووریا کرد.
سەرۆکی ڕووسیان پوتین باسی لەوە کرد کە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا، مۆسکۆ بە بەکارهێنانی بنکەی حمێمیم چوار هەزار شەڕکەری لایەنگری ئێرانی گواستووەتەوە بۆ تاران و ڕایگەیاند: “بە بەکارهێنانی بنکەی ئاسمانیی حمێمیم چوار هەزار شەڕکەری لایەنگری ئێرانمان بۆ تاران گواستەوە. بەشێکی گرووپەکانی لایەنگری ئێران بەبێ شەڕ چوونە لوبنان، بەشەکەی دیکەی چووە عێراق”.
گوتیشی: “٣٥٠ شەڕکەری ئۆپۆزسیۆن چوونە حەلەبەوە، ٣٠ هەزار سەربازی حکوومەت و یەکەکانی لایەنگری ئێران بەبێ شەڕ کردن کشانەوە، پێگەکانی خۆیان تەقاندەوە و ڕۆیشتن. دۆخێکی هاوشێوە لە هەموو سووریا ڕوویدا”.
پوتین ئاماژەی بەوەیش کرد کە هێشتا چاوی بە بەشار ئەسەد نەکەوتووە کە لەگەڵ خێزانەکەی پەنایهێناوە بۆ ڕووسیا، بەڵام پلانی هەیە چاوی پێیبکەوێت.