Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

پاش کەوتنی ئەسەد تمەنی ئێرانی بۆ نزمترین ئاست دابەزی

tmani irani

لڤین

پاش رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، تمەنی ئێرانی نزمترین ئاستی مێژوویی خۆی تۆمار کرد و بەهای 100 دۆلار لە تارانی پایتەختی ئێران گەیشتە 7 ملیۆن و 400 هەزار تمەن و 100 یۆرۆش بەرامبەر بە 7 ملیۆن و 700 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە کرا.

تمەنی ئێرانی لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا نزیکەی 20%ـی بەهاکەی لە دەستداوە، چاودێرانی دۆخی ئێران پێشبینیدەکەن بە ئەگەری زۆرەوە تمەن دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و بەهای 100 دۆلار دەگاتە 10 ملیۆن تمەن، هەموو ئەمانەش پەیوەندییان بە رووداوەکانی سووریا و لوبنانەوە هەیە.

بەهۆی سزاکانی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاواوە بەهای تمەن لە ساڵی 2018ـوە بەردەوام رووی لە دابەزینە، لە ساڵی 2024ـدا 75%ـی بەهاکەی لە دەستداوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top