لڤین
گرووپە چەکدارەکانى نزیک لە تورکیا ئاگربەستیان لە ناوچەکانى منبج و دەوروبەرى راگەیاند، کە بۆ ماوەى چوار رۆژە.
گرووپە چەکدارەکانى نزیک لە تورکیا بڵاویانکردەوە، ئاگربەستیان لە دەوروبەرى منبج راگەیاندووە کە بۆ ماوەى چوار رۆژە و بەگوێرەى ئاگربەستەکە، هێزەکانى هەسەدە لە شارى منبج دەکشێنەوە.
روونیشکراوەتەوە، سەرجەم هێزەکان لە ناوچەى بەنداوى تشرین دەکشێنەوە و بەگوێرەى ئاگربەستەکە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى بەنداوەکەوە سەرپەرشتیى دەکرێت.
بەگوێرەى ئاگربەستەکە، هەسەدە مەزارگەى سڵێمان شا رادەست دەکات.