Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

دوو وڵات مافی پەنابەرییان بۆ سوورییەکان هەڵپەسارد

surya emgration

لڤین

ڕۆژی دووشەممە نەمسا و ئەڵمانیا داوای مافی پەنابەرییان بۆ سوورییەکان ڕاگرت، دوای ئەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دیمەشقیان کۆنترۆڵکرد و دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد کۆتاییهات.

دوای ڕاگەیاندنی حکومەتی ڕاگوزەر لە سووریا، وەزارەتی ناوخۆی نەمسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند“لە ئێستادا ڕێکارەکانی پەنابەری کە بەڕووی هاووڵاتیانی سوورییدا کراوەتەوە دەوەستێت”.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای ئارامبوونەوەی دۆخەکە لە سووریا کار بۆ ناردنەوەی ئاوارە و پەنابەرەکان دەکەن.

نزیکەی 100 هەزار سووری لە نەمسا دەژین و هەزاران کەسیش چاوەڕێی پەسەندکردنی داواکاری پەنابەرییان دەکەن.

هاوکات وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، فەرمانگەی فیدراڵی بۆ کۆچ و کۆچبەران لە ئەڵمانیا سەرجەم داواکارییەکانی پەنابەریی سووری ڕاگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد و هیوربوونەوەی دۆخەکە، هیچ داواکارییەکی پەنابەری وەرناگیرێت.

دوای بڕیارەکەی ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا لە ساڵی 2015 بۆ ئەوەی ڕێگە بە زیاتر لە ملیۆنێک پەناخوازان بدەن بچنە ئەڵمانیا، زیاتر لە 800 هەزار کەس کە هاووڵاتی سووری بوون ڕوویانکردە ئەو وڵاتە.

بەپێی داتاکانی فەرمانگەی فیدراڵی بۆ کۆچ و کۆچبەران، سوورییەکان لەمساڵدا گەورەترین ڕێژەی پەناخوازانیان لە ئەڵمانیا پێکهێناوە و تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەم 72 هەزار و 420 داواکاری پەنابەری پێشکەشکراون.

لڤین پرێس
Scroll to Top