لڤین
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، بەھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەزبونەوە و گۆڕانگاری بەسەر بڕیارەکەیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان نەھاتوه، چونکە “بڕیارێکی سەرپێیی نەبوە و زۆر بەوردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لایه‌نە پەیوەندیدارەکانی لەسەرە”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، “لە چەند پەیج و ماڵپەر و کەناڵێکی راگەیاندن ھەواڵێکی ناڕاست و بەمەبەست و چەواشەکارانە بڵاو کراوەتەوە کە گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەراگرتن و قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان کراوە، یاخود بڕیارەکە گۆڕانگاری بەسەر ھاتوە و ھەمو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا ناگرێتەوە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بۆ ھەمو لاێکی رادەگەیه‌نن کە ئەو ھەواڵە دورە لە راستییەوە و بەھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەزبونەوە و گۆڕانگاری بەسەر بڕیارەکەیان نەھاتوە چونکە بڕیارێکی سەرپێیی نەبوە و زۆر بەوردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لایه‌نە پەیوەندیدارەکانی لەسەرە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، “بەتەواوی نییەتمانە کۆتایی بە پاشاگەردانی و یاساشکێنی و شێواندنی سیمای شارستانی و ئارامی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری بهێنین، زۆر جددی و سورین لەسەر جێبەجێکردنی ھەر بڕیارێک دەبین کە بڕیاری لەبارەوە بدەین”.
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای سلێمانی دوێنێ دوشه‌ممه چوار بڕیاری له‌باره‌ی قه‌ده‌غ ه‌كردنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا ده‌ركرد و رایگه‌یاند، ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌مو جۆره ئۆتۆمبێلێكدا ده‌گیرێت كه تابلۆی نه‌بێت و سه‌رجه‌م بازگه‌كانیش له‌و ڕوه‌وه ده‌ستكراوه ده‌بن، هه‌روه‌ها كار به هیچ ڕێگه‌پێدان و نوسراوێكیش ناكرێت.