لڤین
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، کە بەرپرسە لە چاودێریکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، نیازی تارانی بۆ دانانی شەش هەزار سەنترفیوجی نوێ بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئاستێکی نزمدا پشتڕاستکردەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردهوه، ئێران، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئاگادار کردوەتهوە لە نیازی خستنهكاری ئامێری (سەنتەرفیوج)ی زیاتر بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە هەردو دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنزو فۆردو، بە ڕێژەی پیتاندن تا 5% واتا زیاتر لەو ڕێژەیەی کە بەپێی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی ساڵی 2015 ڕێگەی پێدراوە، کە دەکاتە 3.67%.
ههنگاوهی كۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵامی پەسەندکردنی بڕیارنامەیەکدا دێت کە ئاژانسەکە لە 21ی (تشرینی دوەم/11)دا بە دەستپێشخەریی ڕۆژئاوا ڕەخنە لە تاران گرتبو.
ئێران ئهمڕۆ هەینی داوای لە یەکێتیی ئەوروپا کرد کە دەستبەرداری ئەو ڕەفتارانە بێت کە بە “نابەرپرسیارانە”ی ناوبردوه لە کۆمەڵێک بابەتی نێودەوڵەتیدا، دوای کۆبونەوەی ڕۆژی پێشو لەگەڵ دیپلۆماتکاری ئەوروپی ئێنریکی مۆرا لە جنێڤ.
کازم غەریبادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی، کە بەشێکە لە شاندی ئێران، لەسەر “X” نوسیویهتی، “ئێمە دوپاتمان کردەوە کە یەکێتیی ئەوروپا دەبێت لە بەرامبەر کێشە و تەحەددیاتی ئەم کیشوەرەدا دەستبەرداری ڕەفتاری خۆپەرستانە و نابەرپرسانە بێت”.