لڤین
وەزارەتى خوێندنى باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسى بەتاڵ، 698 خوێندکارى دیکە، بە هەرسێ شێوازی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) لە زانکۆ حكومیەکانی هەرێمی كوردستان وەرگیران.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسى بەتاڵ، 698 خوێندکاری دیکە لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتى خوێندنى باڵا له پێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناغى 12ی ئامادەیى، ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبوەوە، دەرگاى پێشکەشکردنى کرەوە و ئەو خوێندكارانە وەرگیران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەو 698 خوێندکارە بەشێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان هاتوەتەوە و بەگوێرەی کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى 2024-2025 وەرگیران.