لڤین
رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، داوا له هاوڵاتیانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه ده‌كات له ماڵه‌كانی خۆیان بمێنه‌وه و خۆیان له پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری تۆماربكه‌ن، ده‌شڵێت، “ئه‌و ده‌نگۆ نه‌رێنیانه‌ی له‌باره‌ی سه‌رژمێری بڵاوده‌كرێنه‌وه، بێبنه‌مان”.
رێبوار ته‌ها ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگاكه، ڕایگه‌یاند، پلانی ئه‌منی كه بۆ رۆژانی سه‌رژمێری و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ دانرا بەو شێوەیەی دانربو، وەکو خۆی جێبەجێ کراوە، داواشی له خەڵکی کەرکوک کرد لە نێو ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە، چونکە ئەمە کارەکانی بژمێرەکان ئاسان دەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای کەرکوک بە ملیۆنێک و 350 هەزار کەس هەژمارکراوە، بەڵام بەپێی ئەم سەرژمێرییە بێت، دەگاتە نزیکەی ملیۆنێک و 900 هەزار کەس، ئەوەش بەشەبودجە، ژمارەی دامەزراندن زیاد دەکات.
له‌باره‌ی به‌یاننانه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك كه ده‌ڵێن ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی كورد هێنراوه‌ته شاره‌كه، رێبوار ته‌ها باسی له‌وه‌شكرد، “هیچ کەسێک ناتوانێت هاوڵاتییەک بکاتە خەڵکی کەرکوک، ئەگەر کەرکوکی نەبێت، چونکە بەڵگەنامەکانی دەیسەلمێنن هاوڵاتییەکە کەرکوکییە یان نا، پێویست ناکات هیچ کەسێک خۆی بەم بابەتەوە ماندو بکات”.