لڤین
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دراوی دیجیتاڵی بیتکۆین زۆرترین ژمارەی تۆمارکرد لە مێژوی خۆیدا، چونکە بۆ یەکەمجار ئاستی 97 هەزار دۆلاری تێپەڕاند، بهوهش بەرزبونەوەی ئاستی هەفتانە گەیشتوەتە 7.5% و مانگانە 44% و ساڵانە 171%.
بەپێی پلاتفۆرمە ئابورییە تایبەتمەندەکان، هۆكاری بهرزبونهوهكه بەهۆی هیواکانی گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی و چاوەڕوانییەکان بوە کە یاسای نەرمتر لە بواری دراوە کریپتۆکان پەسەند بکات.
دوای ئەوەی ترەمپ لە خولی یەکەمدا نەیار و هێرشبەری دراوە دیجیتاڵییەکان بو، ئێستا هەڵوێستەکەی گۆڕاوە، بەڵێنیداوه ئەمریکا بکاتە پایتەختی جیهانی بیتکۆین و دراوە دیجیتاڵییەکان.
لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا، ترەمپ باسی له بیرۆکەی دامەزراندنی یەدەگی نیشتمانی ستراتیژی ستراتیژی بیتکۆین كرد، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا پاڵپشتی گروپەکانی چالاک لە بواری دراوی دیجیتاڵی وەرگرت.