لڤین
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین پابەندبن بەبڕیاری قەدەغەی هاتوچۆوەو لەماڵەکانیان بمێننەوە تا تیمەکانی پرۆسەی سەرژمێری کارەکانیان دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی پڕۆسەی سەر ژمێری دانیشتوان حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆماوەی دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند بەبۆنەی ئەوەی هاوڵاتیان لەماڵەکانی خۆیان بمێنەوە تا تیمەکانی سەرژمێری دانیشتوان کارەکانیان بەباشی ڕاپەڕێنن.
دەشڵێت؛ داوا لەهاوڵاتیانی خۆشەویستی گەرمیان دەکات پابەندبن بەبڕیاری قەدەغەی هاتوچۆوەو لەماڵەکانیان بمێننەوە تا تیمەکانی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوان بەباشی کارەکانیان جێبەجێ بکەن.