لڤین
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئەو تانانەی لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دراون، لەلایەن دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەوە رەتکراونەتەوە.
کۆمسیۆن لە نووسراوێکدا دەڵێت، دەستەی دادوەری سەرجەم تانەکانی یەکلاییکردووەتەوە کە لە ماوەی یاسایی تۆمارکردنی تانەدا پێشکەش بە کۆمسیۆن کراون.
لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، 41 تانەیان لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن دابوو، رۆژی 16ـی ئەم مانگە 38 تانەیان رەتکرانەوە و ئەمڕۆش سێ تانەکەی دیکە دوای یەکلاکردنەوەیان رەتکرانەوە، بەوەش ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان وەک خۆی دەمێنێتەوە.
حەوت لایەنی سیاسی کە بە ئەنجامەکان رازی نین، بڕیاریانداوە لە پەرلەمانی عێراق و دادگای فیدراڵی سکاڵا لە دژی ئەو ئەنجامانە تۆماربکەن کە ئەوان بە “دیزاینکراو و ساختە” ناوی دەبەن.