لڤین
په‌رله‌مانتارێكى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه پارتى ده‌ستیكردووه به دروستكردنى هه‌ژمارى من بۆ هێزى رۆژ.
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند “پارتى ده‌ستیكردووه به دروستكردنى هه‌ژمارى من بۆ هێزى رۆژ كه هێزێكى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانه”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئه‌و هێزه ژماره‌یان 17 هه‌زار كه‌سه و له بانكى زانكۆ له هه‌ولێر هه‌ژماریان بۆ دروست ده‌كات”.
وتیشى “هێزه‌كه هیچ په‌یوه‌ندیى به هه‌رێمى كوردستانه‌وه نییه‌و بوونه‌ته بارگرانى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، بگره ئه‌و هێزه ئه‌ركى پاراستنى بنكه‌و باره‌گاكانى توركیایه له هه‌رێمى كوردستان”.