Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

یه‌كه‌م هه‌نگاوی تره‌مپ له‌دوای ده‌ستبه‌كاربونی ئاشكراده‌كرێت

1315112020 5fb12f2d4236042d5d38bcf8

لڤین

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا به‌ڵێنیدا له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی دوای ده‌ستبه‌كاربونی له‌ 20ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2025 كارنامه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ جێبه‌جێبكات.

زۆربه‌ی ئه‌م پلانانه‌ی تره‌مپ كه‌ ئاماده‌ی كردون بۆ جێبه‌جێكردن له‌دوای ده‌ستبه‌كاربونی، له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی توند و پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كارنامه‌ی ئیداره‌ی ئێستای جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئێستای دیموكراته‌كانه‌.

شاره‌زایان پێیان وایه‌ كه‌ زۆرێك له‌ ڕێوشوێنه‌ پێشنیار كراوه‌كان، وه‌ك دیپۆرتكردنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی حكومه‌ت، ڕه‌نگه‌ ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگی یاسایی و لۆجستی ببنه‌وه‌.

گرنگترین ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه‌ تره‌مپ به‌ڵێنی دابو له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربونیدا بیانگرێته‌به‌ر:

 

لێبوردن بۆ هێرشبه‌رانی سه‌ر بینای كاپیتوڵ

له‌ 6ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2021 نزیكه‌ی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، جه‌ماوه‌رێكی لایه‌نگرانی تره‌مپ هێرشیان كرده‌ سه‌ر بینای كاپیتوڵ، زیاتر له‌ هه‌زار و 500 كه‌س تۆمه‌تباركراون، تره‌مپ به‌ڵێنیدا له‌ زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سزا دراون لێی خۆش بێت و به‌ “نیشتمانپه‌روه‌ری نائاسایی” ناوی برد، ته‌نها سه‌رۆكیش ده‌توانێت له‌ دادگای فیدراڵی كه‌ تاوانبارانیش ده‌گرێته‌وه‌، لێبوردن ده‌ربكات.

دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران به‌كۆمه‌ڵ

دۆناڵد تره‌مپ به‌ڵێنیدا گه‌وره‌ترین به‌رنامه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له‌ مێژوی ئه‌مریكادا ده‌ستپێبكات و تاوانباران و كۆچبه‌رانی نایاسایی بكاته‌ ئامانج و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ یاسای دوژمنی نامۆ به‌كارده‌هێنێت بۆ ئاسانكاری بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌، كه‌ ڕه‌نگه‌ پێویستی به‌ پشتیوانی سه‌ربازی و سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر هه‌بێت

ده‌ركردنی كارمه‌ندانی حكومه‌تی فیدراڵی

دۆناڵد تره‌مپ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ به‌ناو ده‌وڵه‌تی قوڵ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ به‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی پاراستنی كار له‌ كارمه‌ندانی حكومه‌تی فیدراڵی، ئه‌مه‌ش ئاسانكاری ده‌كات بۆ ده‌ركردنیان، ئه‌مه‌ش به‌ زیندوكردنه‌وه‌ی فه‌رمانێكی جێبه‌جێكاری ساڵی 2020 به‌ ناوی خشته‌ی F كه‌ هه‌ندێك پۆستی خزمه‌تگوزاری شارستانی ده‌گۆڕێت بۆ پۆستی سیاسی.

نه‌هێشتنی پاراستنی مافه‌كانی ڕه‌گه‌زگۆڕاو له‌ قوتابخانه‌كاندا

دۆناڵد تره‌مپ به‌ڵێنی داوه‌ سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی بایدن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ خوێندكارانی ڕه‌گه‌زگۆڕاو له‌ هه‌ڵاواردن ده‌پارێزن، له‌نێویاندا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارێزگارییه‌كانی تایتڵی IX كه‌ ڕێگری له‌ هه‌ڵاواردنیان ده‌كات له‌ قوتابخانه‌كاندا.

سه‌پاندنی باجی گومرگی

تره‌مپ به‌نیازه‌ باجی گومرگی به‌سه‌ر كاڵا هاورده‌كراوه‌كاندا بسه‌پێنێت، به‌تایبه‌تی له‌ چین و مه‌كسیكه‌وه‌، پێی وایه‌ ئه‌مه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پاراستنی هه‌لی كاره‌كانی ئه‌مریكا و كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بازرگانی.

چاره‌سه‌ركردنی شه‌ڕی ئۆكرانیا

تره‌مپ چه‌ندینجار دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا شه‌ڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا له‌ ده‌ستبه‌كاربونیدا یه‌كلایی بكاته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندوه‌، هه‌ردولا ده‌هێننه‌ سه‌ر مێزی دانوستان بۆ كۆتاییهێنان به‌ ململانێكان.

لڤین پرێس

نوێترین

كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
دوو تیرۆرست دەستگیر کران
Scroll to Top