لڤین
ئەمڕۆ یەكشەممە هەورەبروسكە لە تاوەرێكی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێری داوە و بەهۆیەوە سبەی دووشەممە تاقیكردنەوەی رەمپە ئەنجام نادرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت “ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە کە بەیانی دووشەممە 4/11/2024 نۆرەی تاقیکردنەوەی پراکتیکی ڕەمپەیان هەیە، تکایە سەردانمان نەکەن”.
راشیگەیاند “تاقیکردنەوەکانی سبەی دووشەممە بۆ ڕێکەوتی 25/11/2024 دوا دەخرێن.
سەبارەت بە هۆكاری دواخستنەكەش، هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند “سیستەمی تاوەری کۆنتڕۆلی تاقیکردنەوەکان لەکار کەوتوون بەهۆی لێدانی هەور و بروسکە”.