لڤین
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تیمەکانیان لە ئێستادا کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بەگوێرەی دوایین پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ و بەلێزمە زۆربەی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە سبەی شەممەوە دەستپێبکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێشبینی دەکرێت زۆرترین رێژەی بارانبارین سنووری پارێزگای سلێمانی بگرێتەوە و 40 ملیمەتر باران ببارێت و کەمترین رێژەش لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بێت کە 15 ملیمەتر باران دەبارێت.
هاوکات، لە ئێستادا سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودان، بۆ هەر ئەگەرێک و پێشهاتێکی لە ناکاو.