لڤین
سەرۆکی لیستی بازنەی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بڕیاری کشانەوەی حزبەکە تەنیا بۆ تیمی حکومەتە، دەشڵێت” ئێمەش سەرمان لێ شێواوە و داهاتوومان روون نییە.”
هێمن شێخانی، سەرۆکی لیستی بازنەی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەکرد:” ئەگەر ئێمەی کاندیدانی گۆڕان بگەینە پەرلەمان، بە هەمان روحییەتی ساڵی 2009 تێهەڵدەچینەوە و دەبینە ئۆپۆزیسیۆنێکی کارا”.
ئەو بەرپرسەی گۆڕان لەبارەی کێشەکانی ناو حزبەکەی دەڵێت:” ئەوانەی لە گردی زەرگەتە (مەکۆی پێشووی سەرەکیی گۆڕان) ماونەتەوە زۆرینەن، بەڵام ئەوانەی بەرەیەکی دیکەیان دروستکردووە، زۆربەیان بەرپرسیارێتییان هەیە”.
راشیگەیاند، سەرەڕای ئەو کێشانە، تاکو ئێستا هیچ داوایەک بۆ کشانەوەی کاندیدەکانی گۆڕان نەکراوە و بەردەوام دەبن لە بانگەشەی هەڵبژاردن.