لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

لە هەولێرەوە نزیكەی ٤٠٠ ئاوارە گەڕانەوە ناوچەكانی خۆیان

awara8102024 3

لڤین

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی نزیكەی ٤٠٠ ئاوارە لە كامپی دیبەگە لە سنووری پارێزگای هەولێرەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك و سەڵاحەدین ڕاگەیاند.

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە درێژەی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتدا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان، ئەمڕۆ ٣٩٨ ئاوارە لە كامپی دیبەگە لە سنووری پارێزگای هەولێرەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك و سەڵاحەدین گەڕێندرانەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، وەزیر ڕێنمایی دەركردووە، كە گەڕاوەكان یارمەتییە دارایی و یارمەتییە فریاگوزارییەكانیان پێشكەش بكەن.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، هەر خێزانێك لە كەمپەكانی هەرێمەوە بگەڕێتەوە زێدی خۆیان بڕی 4 ملیۆن دینار و چەند ئامێرێكی كارەبایی ناوماڵیان پێ‌ دەدرێت.

بڕیاربوو، تا كۆتایی مانگی تەمموزی ئەمساڵ، سەرجەم كامپی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان دابخرێت و هەموو ئاوارەكان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، بەڵام تا ئێستا بەشێك لە كامپەكان دانەخراون و ئاوارەی تێدا ماوەتەوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top