Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سەرۆکی ئێران دەڵێت لە دوای دەستبەکاربوونییەوە تاران چەکی نەگواستووەتەوە بۆ ڕووسیا

لڤین

ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی ئێران مەسعود پزیشکیان وتی حکومەتەکەی هیچ چەکێکی نەگواستووەتەوە بۆ ڕووسیا لە دوای ئەوەی لە مانگی هەشتدا وەکو سەرۆک دەستبەکاربووە، ئەمەش دوای ئەوەی زلهێزەکانی ڕۆژئاوا ئێرانییان تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی گواستنەوەی موشەکی باڵیستیکی بۆ ڕووسیا لە مانگی نۆدا.

ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی هەفتەی ڕابردوو ئێرانییان تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی گواستنەوەی موشەکی باڵیستیکی بۆ ڕووسیا تاوەکو لە جەنگەکەیدا لە ئۆکرانیا بەکارییان بهێنێت، سزای نوێیان سەپاند بەسەر مۆسکۆ و تاراندا.

ڕووسیا و ئێران ئەو تۆمەتانەیان ڕەت کردووەتەوە.

پزیشکیان کاتێک سەبارەت بەو بابەتە پرسیاری لێکرا، وتی ” دەکرێت گواستنەوەیەک لە ڕابردوودا ئەنجام درابێت، بەڵام دەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە کە لە دوای ئەوەی وەکو سەرۆک دەستبەکاربووم هیچ گەیاندنێکی چەک بۆ ڕووسیا ڕووینەداوە.”

ڕۆیتەرز لە مانگی دوودا ئاماژەی بەوەدا ئێران ژمارەیەکی زۆر لە موشەکی بەهێزی زەوی بۆ زەوی باڵیستیکی داوە بە ڕووسیا و هاریکارییە سەربازییەکەی نێوان دوو وڵاتەکەی قووڵتر کردووەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

لڤین پرێس
Scroll to Top