لڤین
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا 24 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و كۆی ژماره‌ی كوژراوانیش له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه تا ئه‌مڕۆ 41 هه‌زار و 206 كه‌سی تێپه‌ڕاندوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا داگیركه‌رانی ئیسرائیل سێ كۆمه‌ڵكوژییان له دژی خێزانه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامداوه، به‌هۆی ئه‌و كۆمهڵكوژیانهشهوه 24 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 57 كه‌سی دیكه‌شی برینداربون.
پشتڕاستیكرده‌وه كه “ژماره‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه له 7ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023ه‌وه تا ئه‌مڕۆ زیادیان كردوه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌وه 41 هه‌زار و 206 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، 95 هه‌زار و 337 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه زۆربه‌یان منداڵ و ئافره‌تن”.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “ژماره‌یه‌ك له قوربانییه‌كان هێشتا له‌ژێر داروپه‌رد و له‌سه‌ر ڕێگاكاندان، به‌و پێیه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل ڕێگری ده‌كه‌ن له گه‌یشتن به تیمه‌كانی ئه‌مبولانس و به‌رگری شارستانی بۆئه‌وه‌ی بچن به‌هانای لێقه‌وماوانه‌وه”.