لڤین
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان مەرجەکانی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە و جەختیکردەوە پێویستە 48 کاتژمێر بەر لە دەستپپێکردنی پرۆسەی دەنگدان کۆتایی بێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێر دوای راستاندنی لیستەکانی پاڵێوراوان دەست بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن و بەر لە 48 کاتژمێر لە وادەی دەستپێکردن بە پرۆسەی دەنگدان کۆتایی بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە لە رۆژی دوای هەڵبژاردن تا 30 رۆژ لایەنە سیاسییەکان تەواوی پۆستەر و ئەو ئامرازانەی بۆ بانگەشە بەکاریانهێناون لە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان لاببەن بە پێچەوانەوە سزای دارایی دەدرێن.
بڕیارە لە 20 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکات.