لڤین
وەزارەتی بەرگری روسیا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئۆكرانیا هەر لایەكیان 103 دیلیان ئاڵوگۆڕكردوە، دەشڵێت، ئازاكراوەكانی ڕوسیا ئەو سەربازانە بونە کە لە کاتی هێرشەكەی كێڤ بۆ سەر ناوچەی کورسک لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیا دەستگیرکرابون.
ئەمڕۆ شەممە، 14ی 9ی 2024 وەزارەتی بەرگری روسیا لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە دواپڕۆسەی دانوستاندا، 103 سەربازی ڕوسیا کە لە ناوچەی کورسک بە دیل گیرابون، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی کیێڤ گەڕێنرانەوە، لە بەرامبەریشدا 103 دیلی جەنگی ئۆکرانییا ڕادەست کران.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا سەرجەم سەربازە ڕوسیەکان لە خاکی کۆماری بیلاڕوسدان، لەوێ هاوکاری دەرونی و پزیشکی پێویستیان بۆ دابین دەکرێت، جگە لەوەش دەرفەتی پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسوکارەکانیاندا هەیە.
تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەک لە لایەنی ئۆکرانیاوە بۆ ئەو پڕۆسەی ئاڵگۆڕانە نەكراوە و ئەو وڵاتە هیچ لێدوانێكی فەرمی نەداوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، سێ هەفتە پێش ئێستا روسیا و ئۆکرانیا 155 دیلی دیکەیان ئاڵوگۆڕ کرد