لڤین
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکرد سەبارەت بەوەی لە فرۆشگاکانیان دزییان لێکراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد: دوای بەدواداچوونەکان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕینەوە دەستگیربکرێت، کە لە چەند فرۆشگایەکی چەند گەڕەکێکی سلێمانی دزی کردبوو.
باسی لەوەشکرد: لە ئێستادا تۆمەتبار (ر.ج.م)ی لەدایکبووی 1996، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی 443 و 446 لە یاسای سزادانی عێراق راگیراوە.