لڤین
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئابدا، لانی کەم 15 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار کراون کە 86٪ لە سەرجەم ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، 4 کۆڵبەر کوژراون و 11 کۆڵبەریش بریندار کراون. ئەسعەد ئەفرەنجە خەڵکی مەریوان، ناسر عوسمانی خەڵکی ڕەبەت، عەلی ڕەسووڵی خەڵکی مەهاباد و ئەسعەد ئەسپەندار خەڵکی سەردەشت ئەو چوار کۆڵبەرەن کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران یان بەربوونەوە لە چیاکان گیانیان لەدەست داوە.
زیاترین ژمارەی کۆڵبەرانی قوربانی بە 13 حاڵەتەوە لە سنوورەکانی پارێزگای سنە تۆمارکراون.