لڤین
ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی سێیەمی دەستەی بەڕێوەبەری جڤاتی گشتیی، ڕێکخەری گشتیی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی دەستنیشان کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ژوری هەڵبژاردی بزوتنەوەی گۆڕان، ڕۆژی 5ی ئەیلولی 2024، هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری جڤاتی گشتیی بەڕێوەدەچێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 7ی ئەیلولی 2024، هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتیی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن بەڕێوەدەچێت.
ژوری هەڵبژاردن دەڵێت: لەو چوارچێوەیەدا، وادەی خۆ کاندیدکردن بۆ هەردوو پڕۆسەکە لە سبەینێ سێشەممە 27ی ئاب، دەستپێدەکات و تا ڕۆژی دووشەممە 2ی ئەیلولی 2024 دەخایەنێت و جێبەجێکردنی قۆناغەکانی هەردوو پڕۆسەکەش بە ڕێنمایی تایبەت ڕێکدەخرێت.