لڤین
حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند “لەمیانەى کۆبوونەوەى لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانى مامۆستایانى وانەبێژ سەرۆکى حکومەت بڕیاریدا لەماوەى مانگێکدا لەسەر داهاتى ناوخۆ مامۆستایانى وانەبێژ بکرێن بە گرێبەست”.
ئەمڕۆ یەکشەممە25ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی, سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی کردن کە سەرەڕای سەختی دۆخی دارایی، کۆڵیان نەداوە و درێژەیان بە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان داوە.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، بە داخەوە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکرێت، هەر بۆ نموونە لە ئاستی حکومەتی فیدراڵدا، لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا، تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا، نزیکەی یەک ملیۆن کەس دامەزراون ، بەڵام تەنانەت یەک کەسیان بۆ هەرێمی کوردستان دانەمەزراندووە.
لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وانەبێژان، بڕیاردرا لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەت هەرێمی کوردستان ، سەرجەم وانەبێژان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەس دەبێت بکرێنە گرێبەست.