لڤین
دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام، لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە، بەتۆمەتی چەند پێشێلکارییەک کە دەگەڕێتەوە بۆ تۆرە کۆمەلایەتییەکەی دەستگیرکرا و ئەگەری هەیە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ سزابدرێت.
بە گوێرەی ئاژانسی فرەنس پرێس “پاڤێڵ دورۆڤ، بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێلێگرام، لەکاتی گەیشتنی بە فەرەنسا، کە هەریەک لە یاریدەدەرەکەی و پاسەوانە تایبەتەکەی لە گەڵدا بوە لە فڕۆکەخانە دەستگیرکراوە”.
دورۆڤ لە وڵاتی ئازەربایجانەوە گەڕاوەتەوە بۆ فەرەنسا، بەڵام دوای دابەزینی لە فڕۆکەکەی، دەستبەجێ لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکراوە.
ئاژانسەکە ڕونیشیدەکاتەوە دەستگیرکردنی دورۆڤ پەیوەندیی بە تۆمەتی نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی تایبەت بەرامبەر بە بەکارهێنانی خراپی ئەپڵیکەیشنەکەی بێت لەلایەن هەندێک لە بەکارهێنەرانەوە.
ئاژانسەکە باسیلەوەشکردوە “دامەزرێنەری تێلیگرام، مەترسی ئەوەی لەسەرە، روبەڕوی زیندانیکردن ببێتەوە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ و بەمنزیکانە دەبردرێتە بەردەم دادگای فەرەنسا، چونکە ناوبراو سەرەڕای ئەوەی ناسنامەکەی روسییە، ناسنامەی فەرەنسیشی هەیە”.