لڤین
شارەزاییەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، تاوەکو کۆتایی هەفتە پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە بەرزی دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 24ی ئابی 2024، پشتیوان ئیبراهیم شارەزای کەشناسی رایگەیاند، “لە ئەمڕۆ شەممەوە شەپۆلێکی گەرما ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەهۆی بەرزی رادەی شێوە و بەرزی تیشکی سەروو وەنەوشەیی زیاتر هەست بە گەرما دەکرێت، بەڵام کاتەکانی شەوان پلەکانی گەرما گۆڕانکاریی بەسەردا دێت”.
ئەو شارەزای کەشناسە لەبارەی کەشوهەوای مانگی داهاتووەوە وتی، “مانگی داهاتوو کە دەکاتە مانگی ئەیلول پێشبینی دەکرێت دوو شەپۆلی گەرما ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە”.