Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئاوارەكانی نیشتەجێی كەمپەكانی هەولێر دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

لڤین

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق گەڕانەوەی زیاتر لە 160 ئاوارەی دیكەی نیشتەجێی كەمپێكی سنووری هەولێر بۆ زێدی خۆیان رادەگەیەنێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان و داخستنی كەیسی كەمپی ئاوارەكان، 164 ئاوارەی دیكەی نیشتەجێی كەمپی بەحركە لەسنووری پارێزگای هەولێر، بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، گەڕانەوەی زێدی خۆیان لەسنووری هەردوو پارێزگای نەینەواو سەڵاحەدین.

بەوتەی ئیڤان فایەق جابرۆ، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق، تیمەكانیان لەكارەكانیان بەردەوامن بۆ تۆماركردنی ناوی ئەو خێزانە ئاوارانەی كە خوازیارن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، هەر خێزانێكی ئاوارەش لەكاتی گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی، بڕی چوار ملیۆن دیناری وەك دیاری پێدەدرێت، لەگەڵ دابینكردنی كەلوپەلی ناوماڵ و بڕێكی خۆراك.

لە سێ هەفتەی رابردوودا زیاتر لە هەزار و 310 ئاوارەی نیشتەجێی كەمپەكانی هەرشەم و بەحركەو دیبەگە لەسنووری هەولێر، بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، گەڕانەوەی زێدی خۆیان لەسنووری پارێزگای نەینەوا.

لڤین پرێس
Scroll to Top