لڤین
شاندێكی حكومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و بە بەشداریی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، ئەمشەو گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر.
بەگوێرەی زانیاریەكان، بڕیارە شاندەکە لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەكانی دەستپێبكات، لەگەڵیدا هەردو ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابوری و ئەنجومەنی ئابوریی هەرێمی کوردستان زنجیرەك كۆبونەوە ئەنجام بدەن بەمەستی چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.
بڕیارە شاندەکەی عێراق ماوەی دو ڕۆژ لە هەرێمی كوردستان بێت، تێدا گفتوگۆ لەبارەی كێشە داراییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد بكەن و تەوەری سەرەكی گفتوگۆكان شایستەی دارایی و بودجەی هەرێمی کوردستان دەبن.
شاندەكەی حكومەتی عێراق بریتیە لە فواد حوسێن، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزاری بۆ كاروباری ئابوری و محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی و ئەسیر داود وەزیری بازرگانی و ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی و عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی و فەیسەڵ وەسام سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكان و عەلی بەهادین بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق.