Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

هەپەگە سەبارەت بە بۆردومانەکانی تورکیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

e7b4af82 2027 4560 bdd3 354d2042ec65

لڤین

هەپەگە ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردودا توركیا لە ناوچەكانی پاراستنی مەدیا لە باشوری كوردستان، 40 جار بە فرۆکەی جەنگی، 22 جاریش بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و 4 جاریش بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومانی کردوەو دەشڵێت: لە بۆردوومانەکاندا هیچ زیانێکی گیانی بەر هێزەکانیان نەکەوتوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ماوەی چوار ڕۆژە تورکیا دەیان جار لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردومانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای کردوە و سوپای توركیا ئاماژەی بەوەداوە كە هێزەكانیان زیانی گیانیان بەركەوتوە بەڵام ئەو بانگەشەیە بەتەواوەتی درۆیە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتوە، لە 15 چالاکیی گەریلادا لە ڕۆژانی 29ـی ئاب تا 2ـی ئەیلول لە ناوچەكانی خواکورک، مەتینا، ڕۆژئاوای زاپ، درۆنێک خراوەتە خوارەوە، کامێرایەکی چاودێری حەراری و دو سیستەمی ڕادار تێکشکێندراون و گورز لە سێ سەنگەر وەشێندراوە.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە نێوان 31ـی ئاب و 3ـی ئەیلولدا چەندین شوێن لە ناوچەكانی خواکورک، گارە، رۆژئاوای زاپ و  قەندیل، بە گشتی 40 جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کراون.

بەپێی راگەیەندراوەكە، هەر لەو ماوەیەدا چەندین شوێن لە ناوچەكانی مەتینا، خواکورک بە گشتی 22 جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کراون.

لڤین پرێس

نوێترین

كانونی یه‌كه‌م 2, 2024
كانونی یه‌كه‌م 2, 2024
كانونی یه‌كه‌م 1, 2024
تشرینی دووه‌م 30, 2024
Scroll to Top