لڤین
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاوڵاتییەک لە شەقامێکی سنووری پارێزگای هەولێر بە فیشەک کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (لڤین)، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە جوتسایدی لاوان، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هاوڵاتییەک بە فیشەک کوژرا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (ی، ن، ح) تەمەنی (٤٥) ساڵان بووە، لە ئێستاشدا بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارەکانی تەندروستی تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێرە.
تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەربارەی ڕووداوەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان بڵاونەکردووەتەوە.